TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری کاروباری دەرەوەی نوێی ئیسرائیل هەڵبژێردرا

سارا
Yazar
📅 18 Şubat 2019 01:16

پەیامی کورد  ...  وەزیری پێشووی دەزگای زانیاری " ئێستێخباراتی ئیسرائیل وەکوو وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە هەڵبژێردرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئیسرائیل کاتز ، وەکوو وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل هەڵبژێردرا . ئەو پێشتر وەزیری هەڵگرتن و گواستنەوە و هەروەها ئێستێخبارات بووە .

کاتز لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : ئەمە ساتێکی زۆر دڵخۆشکەرە بۆ من . من بەرپرسیاریەتی وەزارەتی کاروباری دەرەوە بە هەستێکی بەرپرسانە لە ئەستۆ دەگرم و دەست بە کارەکانی دەکەم .

جێگای ئاماژە پێدانە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، ٢١ی فێبریوەری لە مۆسکۆ لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا دیداری دەبێت .

Paylas: