Cîhan
وەزیری شەڕی ئیسرائیل ڕاگوێزرایە نەخۆشخانە
پەیامی کورد ... وەزیری شەڕی ئیسرائیل ڕاگوێزرایە نەخۆشخانە .
میدیاکانی ئیسرائیل لە ڕاگواستنی " بێنی گانتس " وەزیری شەڕی ئەم ووڵاتەی بە نەخۆشخانە هەواڵیداوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک " بێنی گانتس " وەزیری شەڕ و سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئیسرائیل ئەمڕۆ سەرلەبەیانی یەکشەممە بە هۆی " ماندووبوون " و " لاوازی جەستەیی " ڕاگەیندراوە بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە .
بێنی گانتس پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کێشە و نەخۆشی لە شوێنی پشتیەوە هەیە ، هێشتا ووردەکاری زیاتر دەربارەی هۆکاری سەرەکی ڕاگواستنی ئەو بۆ نەخۆشخانە ڕوون و ئاشکرا نییە .