Cîhan
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان : لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان سەرکردەی تالیبانی پاکستان کوژرا
سەرکردەی تاڵیبانی پاکستان، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیک سنووری ئەفغانسیان-پاکستان کوژرا.
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لەم بارەیەوە دەڵێت “مەلا فضل اللە” سەرکردەی تاڵیبانی پاکستان، بە هۆی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، گیانی لەدەستداوە.
پێدەچێ کوژرانی سەرکردەی تاڵیبانی پاکستان، ببێتە هۆی ڕەوینەوە و کەمبوونەوەی گرژی و ناکۆکیەکان لە پەیوەندیەکانی ئەمریکا و پاکستان.
بەرپرسێکی سەربازی ناتۆش، هەواڵی کوژرانی ئەم سەرکردەیەی تاڵیبانی پشتڕاست کردۆتەوە.