وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان کوژرانی زیاتر لە ١٨٠ چەکداری تاڵبانی ڕاگەیاند
پەیامی کورد … وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان کوژرانی زیاتر لە ١٨٠ چەکداری تاڵبانی ڕاگەیاند
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانیان لە چەند ویلایەتێك، نزیكەی 300 چەكداری تاڵیبانیان كوشتووە و برینداركردووە.
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، لە تویتێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆیان بڵاویانكردووەتەوە، ئاشكرایانكردووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانیان لە ناوچەكانی (قەندەهار، ئۆروزگان، فەریاب، لۆگار، غەزنی، خوست، گۆزجان، سەمینگان، هێڵمەند و قەندوز)، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 187 چەكداری تاڵیبان كوژراون و 112 كەسیشیان برینداربوون و دوو چەكداریشیان دەستگیركراون.
دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، تاڵیبان بەشێكی زۆری خاكی ئەو وڵاتەی لەڕێی سەربازییەوە كۆنترۆڵكرد، حكومەتی ئەفغانستانیش هەوڵەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانە دەستپێكردووتەوە.