TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە هاتنی پاپای ڤاتیکان پەیامێک بلاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 20 Şubat 2021 18:51

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە هاتنی پاپای ڤاتیکان پەیامێک بلاو دەکاتەوە

ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێ، عێراق بۆ پێشوازیكردن لە پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان ئامادەیە و چەندین لیژنەی مەعنەوی و هەماهەنگیش بۆ ئەو مەبەستە پێك هێنراون.

د. ئەحمەد سەحاف، لە لێدوانێكی تایبەتدا ڕایگەیاند : "ئامادەكارییەكان لە ڕووی ڕێكخستنەوە كراون و چەندین لیژنەی مەعنەوی و هەماهەنگی و رێكخستن و چاودێری بۆ پێشوازیكردن لە قەداسەتی پاپای ڤاتیكان پێك هێنراون".

سەحاف ئاماژەشی دا: "ئەم سەردانەی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق، سەردانێكی مێژووییە و چەندین بەرنامەی جۆراوجۆری دەبێت، لەوانە سەردانی ناسریە و نەجەف، هەروەها سەردانیكردنی سیستانی، جگە لەمانەش، لە بەغدا سەردانی كەنیسەی ماریوسف و چەند كەنیسەیەكی تر دەكات، هەروەها دەچێتە ناحیەی قەرەقوش لە مووسڵ و دواتریش دەچێتە هەولێر بۆ یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری".

ناوبراو دەشڵێ، لە ڕووی میدیاییشەوە، ڕاگەیاندنەكانی چەندین ووڵاتی جیهان ئامادە دەبن و، هەموو ئاسانكارییەكیشیان بۆ كراوە.

Paylas: