وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەفەرەکەی وەزیری بەرگری تورکیای هەڵوەشاندەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەفەرەکەی وەزیری بەرگری تورکیای هەڵوەشاندەوە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەکوو ناڕەزایەتی دەربڕینێک بە هێرشەکەی دوێنێ سێشەممە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و لە ئاکامدا کوژرانی دوو ئەفسەری پلە بەرزی ئەو ووڵاتەدا ، سەفەرەکی ڕۆژی پێنجشەممەی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ بەغدا ی هەڵوەشاندەوە .
جێگای ئاماژەدانەە دوێنێ له ئه‌نجامی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی پاسه‌وانی سنووری عیراق له ناوچه‌ی سیده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور شه‌هید و برینداربوون، هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به تووندى ئیدانه‌ى ده‌ستدرێژییه‌كانى توركیای كرد و ئه‌و كاره به پێشێلكردنى سه‌روه‌رى و حورمه‌تى ووڵات وه‌سفده‌كات و رایگه‌یاند، كارێكى دوژمنكارانه‌یه و دژى به‌ڵێننامه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندى باشی هاوسێیه‌تییه. ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه خاكه‌كه‌ى بۆ زیانگه‌یاندن به هیچ ده‌وڵه‌تێكى دراوسێ به‌كارنه‌هێنرێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاشكرایكردوه، سه‌ردانى وه‌زیرى به‌رگری توركیا بۆ به‌غدا، كه بڕیاربو سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) ئه‌نجامبدرێت، هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و باڵیۆزى توركیا بانگهێشت ده‌كرێت و یاداشتنامه‌ى ناڕه‌زایه‌تى توندی پێده‌درێت.