TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی دەرەوەی چین پیرۆزبایی لە بایدن کرد

Navas Jan
Admin
📅 13 Kasım 2020 21:35

پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی چین پیرۆزبایی لە بایدن کرد

 

دواجار چین چووە ریزی ئەو وڵاتانەی پیرۆزباییان لە جۆ بایدن و كاما هاریسی جێگری كرد، بە بۆنەی سەركەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

 

وەزارەتی دەرەوەی چین لە پەیامێكدا پیرۆبایی لە بایدن و هاریس كردووە بە بۆنەی سەركەوتیان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا و تیایدا رایگەیاندووە، رێز لە بڕیار و دەنگی هاوڵاتیانی ئەمریكا دەگرن.

 

وەزارەتی دەرەوەی چین لە هەمان كاتدا جەختیشی كردۆتەوە، كە لەوەش تێدەگەن كە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان بە پێی یاسا و رێساكانی ئەمریكا بەفەرمی یەكلایی دەكرێتەوە و رادەگەیەنرێت.

 

دوای ئەوەی میدیاكانی ئەمریكا سەركەوتنی بایدنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە راگەیاند، بەشێكی بەرچاو لە سەركردەی وڵاتان پەیامی پیرۆزباییان ئاراستەی ناوبراو كرد، بەڵام لەو نێوەدا روسیا و چین و چەند وڵاتێكی تر بێدەنگیان هەڵبژاردبوو.

 

ئەو بێدەنگییە بۆ هەڵوێستەكانی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئێستای ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكان دەگەڕێنرێتەوە، كە تائێستا دانی بە شكستی خۆی و سەركەوتنی بایدندا نەناوە و باس لە ساختەكاری لە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان.

Paylas: