Cîhan
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامەیەکی دوای پەسەند کردنی ڕێکەوتننامەی دژە ئێرانی لە ئاژانسی ووزە بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامەیەکی دوای پەسەند کردنی ڕێکەوتننامەی دژە ئێرانی لە ئاژانسی ووزە بڵاو کردەوە
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : کۆماری ئیسلامی ئێران پەسەند کردنی ڕێکەوتننامەی ڕادەست کراو لە لایەن ئەمریکا ، بەریتانیا ، فەڕەنسا و ئاڵمانیا ەوە لە دانیشتنی ئەمڕۆی شەورای حۆکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی وەکوو هەنگاوێکی سیاسی ناڕاست و ناکاریگەر و تێکدەرانە ڕەت دەکاتەوە و شەرمەزاری دەکات
ئێران بە هۆی ڕێکارگەکی ناکاریگەر و ڕووخێنەری ئاژانسی ووزە و پەسەند کردنی ڕێکەوتننامە ، هەنگاوگەلی هاوشێوە و جێ بەجێ کەر دەگرێتە بەر کە دامەزراندنی سانتریفیووژگەلی پێشکەوتوو و ناچالاک کردنی کامێراگەلی سەرووی بەرگری لەوانە دەبێت .