TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا : ٤ هاووڵاتی ئەڵمانیا لە تورکیا دەستگیر کران

سارا
Yazar
📅 26 Haziran 2018 01:04

بە پێی  ڕاپۆرتێک لە حوڕیەت، یەکێک لە ووتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژارنی سەرۆک کۆماری و بیست و حەوتەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕۆژی ڕابردوو لە تورکیا، ٤ هاووڵاتی ئەڵمانیا دەستگیر کران.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو ووتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، یەکێک لەو کەسانە دوایی ئازاد کراوە.

ماریا ئادبار ئەمڕۆ دووشەممە لەم بارەوە بە هەواڵنێرانی وتووە: دەتوانم دەستگیر کردنی ٣ هاووڵاتی ئەڵمانیا لە تورکیا پشت ڕاست بکەمەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوابەدوای کوودەتا شکست خواردووەکەی ١٥ ی جولای ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا ژمارەیەک زۆر لە میدیاکان بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ ئەو ڕووداوە لە گەڵ دەسەڵاتی داد بەرەو ڕوو بوونەتەوە.

Paylas: