Cîhan
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ٥ گەورە بەرپرسی سوپای قودسی خستە لیستی گەمارۆدانەوە
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە بڕیارێکی نوێدا ناوی پێنج کەس لە گەورە بەرپرسانی ئێرانی لە پەویەندی خستە لیستی گەمارۆکانەوە.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئەم پێنج کەسە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپە توندڕەوەکانی لوبنان و هاوکاریکردنی سوپای قودسی ئێران، خراونەتەوە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.
ئەم چەند بەپرسە ئێرانیە، کە پەیوەندییان بە بەرنامەی موشەکی سوپای پاسدارانەوە هەیە:
مەهدی ئازەر پیشە، محەممەد جەعفەری، مەحمود باقری کازم ئاباد، جەواد بردبار و سەید محەمەد عەلی حەداد نەژاد، ناوی ئەو پێنج کەسەن، کە ئەمریکا سزایان دەدات. نەفەراتی دووەم تا چووارەم ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە یەکەی موشەکی غەدیرەوە هەیە، کە سەر بە سوپای پاسدارانە.
وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لەم بارەیەوە دەڵێت “ئەم کەسانە هاوکاری سوپای قودس و بەرنامەی موشەکی بالستی ئێران دەکەن”.