Cîhan
وەزیری تەندرووستی بەریتانیا بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش بوو
پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی بەریتانیا بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش بوو
حكوومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، نادین دۆریس وه‌زیری ته‌ندرووستی ووڵاته‌كه‌یان تووشی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) بوه.
دۆریس به‌رپرسێكی به‌شێكی هه‌وڵه‌كانی به‌ریتانیایه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و هه‌فته‌ی رابردووش بۆ به‌شداریكردن له بۆنه‌یه‌كدا چوەته ١٠ داونینگ ستریت، كه بۆریس جانسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئاماده‌ی بوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زیری ته‌ندرووستی به‌ریتانیا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت "ده‌توانم دووپاتیبكه‌مه‌وه، كه تووشبوونم به ڤیرووسی كۆرۆنا سه‌لمێندراوه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێمڕاگه‌ێندرا، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كم بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان ده‌ستپێكرد و له ماڵه‌وه خۆم كارانتین كردوه".