وەزیری تەندرووستی ئێران سەرچاوەی نەخۆشی ڤیرووسی کرۆنای لەو ووڵاتە ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی ئێران سەرچاوەی نەخۆشی ڤیرووسی کرۆنای لەو ووڵاتە ڕاگەیاند
وەزیری تەندرووستی ئێران داوای لە کۆمەڵەی پزیشکان کرد هاوکاری یەکدی بکەن لە سەرتاسەری ووڵاتدا ،تاکوو ڤیرووسی کرۆنا وەکوو ئانفلۆنزا بە زووترین کات بن بڕ بکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەعید نەمەکی ، وەزیری تەندرووستی ئێران بە ئاماژەدان بە کەسانی تووشبوو بە ڤیرووسی کرۆنا ڕایگەیاند : لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن کە ئەم کەسانە هیچ سەفەرێکی دەرەوەی ووڵاتیان نەبووە هەر لە بەر ئەمە دەبێ بڵێین سەرچاوەی ڤیرووسەکە هەر ناوخۆی ووڵاتە
وەزیری تەندرووستی ئێران هەروەها ووتی : بە پێی پڕۆتۆکۆڵی سازمانی جیهانی تەندرووستی ، دەبێ ئەو نموونانەی کە لە شوێنەکان هەڵگری پیسین یا خود ئەو کەسانەی کە لەگەڵ کەسانی هەڵگری ئەم ڤیرووسە لە پەیوەندی دا بوونە ، بە دواداچوونی بۆ بکرێت . هەروەها داوای لە کۆمەڵەی پزیشکان کرد بە هاوکاریکردنی یەکتر لە سەرتاسەری ووڵاتدا پێش بگرن لە هەر چی زیاتر تەشەنە سەندنی ڤیرووسی کرۆنا .