TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بەیاننامەیەک لە سەر سیخۆڕی کردن لە سەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی بەرهەم ساڵح بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 28 Aralık 2019 19:27

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق رەتیدەكاتەوە نعیم سجیل ربیعی وەزیریان ئاسانكاری كردبێت بۆئەوەی سیخوڕی بەسەر پەیوەندییەكانی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارەوە بكرێت.
وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا جەختیكردوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەكەن نعیم سجیل ربیعی ئاسانكاری كردوە بۆ سیخوڕیكردن بەسەر ژمارە تەلەفۆنەكانی بەرهەم ساڵح و راوێژكارە نزیكەكانی، دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكیان نییە.
ئاماژە بەوەشدراوە، سەرجەم راستییەكان و یاساكان دەیسەلمێنن، كە وەزارەتی پەیوەندیەكان و وەزیرەكەی پەیوەندییان بە تۆڕەكانی مۆبایلەوە نییە، بەڵكوو پەیوەندی بەلایەنێكی باڵای دیكەوە هەیە، كە سەربە حكومەتە، ئەو دامەزراوەیەش لە رووی ئیداری و یاساییەوە بەرپرسە لە تۆڕەكانی مۆبایل، بۆیە داوادەكەین رێگەنەدرێت ئەو پەیجانەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕای گشتی چەواشە بكەن و راستییەكان لە هاووڵاتیان بشێوێنن.
پێشتر چەند سەرچاوەیەكی عیراقی بڵاویانكردبوەوە، نعیم سجیل ربیعی وەزیری پەیوەندییەكان ئاسانكاری بۆ چەند لایەنێك كردوە بۆئەوەی گوێ لە پەیوەندییەكانی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و راوێژكارە نزیكەكانی بگرن.

Paylas: