وەزارەتی وزەی ئەمریکا داوای زیادکردنی بەرهەم لە ئۆپیک پڵەس دەکات
پەیامی کورد … وەزارەتی وزەی ئەمریکا داوای زیادکردنی بەرهەم لە ئۆپیک پڵەس دەکات
وەزارەتی وزەی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی ئۆپیک پڵەس دەکات بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن بە ئامانجی ئاسانکاری لەوەرزی زستاندا.
بەر لە دوو ڕۆژ وڵاتانی ئۆپیک پڵەس دوای کۆبوونەوەی 23 ئەندامی هاوپەیمانییەکەی بڕیاریاندا لە مانگی کانونی یەکەمدا بەرهەمهێنانی نەوت ڕؤژانە 400 هەزار بەرمیل زیادبکات.
ئەو داواکارییەی وەزارەتی وزەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوە و بڕیارەکەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس دێت، جگە لە ئەمریکا وڵاتانی گەورە بەکاربەری نەوت سوورن لەسەر زیادکردنی بەرهەم بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو داوای لە وڵاتانی سەرەکیی بەرهەمهێنەری وزە لە کۆمەڵەی G20 کرد، ئاستی بەرهەمهێنانیان بەرزبکەنەوە بەمەبەستی دڵنیایی لە بوژانەوەی ئابوورییەکی بەهێز لەجیهاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە کۆشکی سپی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ فشار خستنەسەر وڵاتانی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی بۆ زیادکردنی بەرهەم.