TR KU SO
FB X
Cîhan

گوازرانەوەی سێ ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێران بۆ بەندیخانەی ئێڤین

Navas Jan
Admin
📅 27 Eylül 2020 17:45

پەیامی کورد ... گوازرانەوەی سێ ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێران بۆ بەندیخانەی ئێڤین

 

سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، سێ ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێران بە ناوەکانی "ڕەزا خەندان" ، "بەکتاش ئابتین" و "کەیوان باژەن" بۆ تێپەر کردنی ماوەی حوکمەکانیان بە تۆمەتی "پڕۆپاگاندا بە دژی نیزام" و "کۆبوونەوە و پێکهاتن بۆ هەنگاو بە دژی ئەمنیەتی وڵات" بۆ زیندانی ئەوین گواستراونەتەو.

 

 

ڕەزا خەندان و بەکتاش ئابتین، دوو ئەندامی لێژنەی دەبیرانی ناوەندی نووسەرانی ئێران هەر یەک بە شەش ساڵ و کەیوان باژەن، ئەندامی پێشووی لێژنەی دەبیران بە سێ ساڵ و شەش مانگ مەحکووم کراون.

 

ناوەندی نووسەرانی ئێران لە ماڵپەڕی فەیسبووکی خۆیدا ڕایگەیاند ئەم سێ نووسەرە ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەزبەر لە بازنەی بەڕێوەبردنی حۆکم دا بەشدار بوون و کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ ڕەوانەی زیندانی ئەوین کراون.

 

لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم ناوەندە و ڕێژەیەک لە شاعیران و نووسەرانی سەربەخۆ، لە کاردانەوە بە بەڕێوەچوونی حوکمی ئەم سێ نووسەرە، لە بەرامبەر زیندانی ئەوین کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

 

 

Paylas: