یەپەگە: گوندی ئومەرا و ناحیەی شەرامان کۆنترۆلکردووەتەوە
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه‌په‌گه” ڕاگەیاند کە هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانیان و گوندێك و گردێكیان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردوو شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی “ئومه‌را” له ناحیه‌ی شه‌ڕای ناوچه‌ی عه‌فرین و كۆنترۆڵیان كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی “هاوار” كه نزیكه له یه‌په‌گه بڵاوی کردەوە کە یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن “یه‌په‌ژه” شه‌وی له ئۆپراسیۆنێكی كاریگه‌ردا گوندی ئومه‌را و گردێكی پشتی گونده‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه”.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌تا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه گرده‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكردووه‌و پاشان به‌ره‌و گونده رۆیشتوون و خستوویانه‌ته‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان.
بە گوێرەی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین تائێستا 192 كەسی سڤیل لە عەفرین شەھیدبوون و 574 كەسی دیكەش بریبداربوون.