TR KU SO
FB X
Cîhan

گووگڵ هەندێک هەژماری یووتیووب پەیوەندیدار بە ڕژیمی ئێرانی بلۆک کرد

سارا
Yazar
📅 08 Ağustos 2020 16:47

پەیامی کورد     ...    گووگڵ هەندێک هەژماری یووتیووب پەیوەندیدار بە ڕژیمی ئێرانی بلۆک کرد .

لە دوای تویتەر و فەیسبووک ، کۆمپانیای گووگڵ یش هەواڵی بلۆکە کردنی هەندێک هەژماری یووتیووب ی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاند کە " بۆ چالاکیگەلی هەماهەنگ لە ڕاستای سیاسەتەکانی حکوومەتی " کەڵکیان لێوەرگیراوە .

گووگڵ لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا دەربارەی دووهەمین وەرزی ساڵی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند ١٦ هەژماری کەناڵی ڤیدیۆیی یووتیووب کە سەر بە " یەکیتی نێودەوڵەتی میدکانی مەجازی " سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بووە لە مانگی ئەیپریلەوە بلۆک کراون 

ئەم کۆمپانیایە ئەم هەژمارانەی بە ئەنجامدانی " ئۆپراسیۆنی ڕەخنەکردنی هەماهەنگ " تاوانبار کردووە و نووسی کەربەرانی ئەم هەژمارانە بەباتگەلێکیان بە زمانی عەرەبی دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئەمریکا و هەروەها پەیوەندی ئەمریکا و عەرەبستان ی سەعوودی بڵاوکردووەتەوە .

میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی بەردەوام بابەتگەلیکیان لە دژی بەڕێوبەرانی دەوڵەتی ئەمریکا لە بواری زاڵبوون بەسەر بلابوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا بڵاو دەکەنەوە 

گووگڵ هەروەها هەژمارگەلیکیان سەر بە دەوڵەتانی ڕووسیا و چین یش بلۆک کردووە .

Paylas: