ووڵامی خامنەیی ڕێبەری ئێران بۆ نامەیەکی ئیسماعیل هەنیە
ڕێبەری باڵای شۆڕش ی ئیسلامی ئێران لە وڵامدانەوەی نامەیەکی سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) جەختیان کرد: ئێمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە ئێوە بکەین.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری ، خامنەیی ڕێبەری شۆڕش ووڵامی نامەیەکی ئیسماعیل هەنیەی دایەوە.
لە وڵامی نامەکەی هەنیەدا بە جەخت لەسەر هەڵوێستە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشتیوانی فەلەستین و خەباتگێڕانی، چارەسەری پرسی فەلەستینی بە بەهێزکردنەوەی لایەنی خەباتگێر و خۆڕاگر لە جیهانی ئیسلام و بەهێزکردنەوەی شەڕ دژی ڕژێمی داگیرکەر و پشتیوانانەکانیان زانی.
جەختیشی لەوە کردووە: چوون بەرەو دانوستان لەگەڵ ڕژێمی فریودەر و درۆزن و داگیرکەر، هەڵەیەکی گەورە و نەبەخشراوە کە سەرکەوتنی گەلی فەلەستین وەدوا دەخات و جگە لە خەسار هیچی دیکەی بۆ گەلی ستەم لێکراو نیە.
ئاماژەشی داوە کە ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە ئێوە بکەین. ئەمە ئەرکێکی ئایینی و فەرزێکی مرۆڤی و سەرووترە لە ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پشتیوان بە خوا وەک ڕابردوو ئەم ئەرکە ڕادەپەڕێنین.
هەروەها ڕاگەیاندووە کە سەرجەم گەلان و دەوڵەتە موسڵمانەکانی جیهان و ڕەوتە ئیسلامییەکان هەموویان بە دەنگ و بە ئەرکی ئەم ئەرکە گەورەیەن.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕاشیانگەیاند کە ئەمڕۆ گەڕانەوەبۆ سەربەرزی و بەهێزی بۆ ئوممەتی ئیسلامی تەنیا بەستراوە بە خۆڕاگری لە بەرانبەر ئیستکبار و پیلانە دزێوەکانی و پرسی فەلەستین لە سەرووی هەموو پرسە نێودەوڵەتییە ئیسلامیەکانەوەیە.