TR KU SO
FB X
Cîhan

ووڵامی تووندی ئێران بە ئیسرائیل لە ئەگەری بەردەوامی هێرش کردنی بە سەر خاکی سووریا

سارا
Yazar
📅 06 Şubat 2019 03:06

پەیامی کورد  ...  عەلی شەمخانی ، دەبیری شەورای بالای ئەمنییەتی باڵای ئێران ڕایگەیاند کە لە ئەگەری بەردەوامی هێرش بە سەر سووریا ، ئیسرائیل ووڵامی تووند و جیددی وەردەگرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، شەمخانی ڕایگەیاند : کە ئەمە ووڵامی جیددییە و دەرسی عیبرەتە بۆ ئیسرائیل

شەمخانی لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وەلید مۆعەلێم لە ڕۆژی سێشەممە سەفری تارانی کردبوو ، لەمبارەوە قسەی کرد .

شەمخانیسەرەڕای ئاماژەدان بە هێرشەکانی ئیسرائیل لە پەیوەندی لەگەڵ سووریا دا ڕایگەیاند :" لە ئەگەری بەردەوامی هەوڵەکانی ئیسرائیل ، ڕیکاری پێشبێنی کراو بۆ ڕاگرتن و ووڵامدانەوەی جیددی و بە جێ بە جۆرێک لە دەرسێکی عێبرەت بێ بۆ ئیسرائیل و بەرپرسانی ئیسرائیل ، چالاک دەبێت . "

Paylas: