TR KU SO
FB X
Cîhan

ووڵامدانەوەی مۆسکۆ بە ستراتیژی نوێی ئۆپراسیۆنی شەڕ ی ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 02 Mart 2019 19:05

پەیامی کورد  ...  پێنتاگۆن پیلانی ستراتیژی نوێ " ئەسب ترۆئا " بۆ ئۆپراسیۆنی شەڕ خۆی دەست پێکردووە کە ناوەڕۆکی ئەو بەکارهێنانی چالاکانە لە توانای ناڕەزایەتی " پێگەی پێةجەم " بۆ تێکدانی سەقامگیری لە ووڵاتانی دوژمن و بە شێوەی هاوکات هێرش کردن بۆ گرینگترین دامەزراوەکان بە چەکی خاڵ لێدان و لەڕادەبەدەر دەقیق ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەرتەش بۆد ڤالێری گراسیمۆف ، بەرپرسی گشتی هەموو ئەرتەش و جیگری یەکەمی وەزیری بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە ستراتیژی سەربازی ئەم بابەتە ڕایگەیاند و دەستنیشانی کرد درووست کراوەکانی ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم جۆرە ستراتیژییانەدا ئامادەیە و " لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زانایانی زانستی سەربازی لەگەڵ دەزگای گشتی ڕێکارگەلێکی کارایان بۆ پووچەڵکردنەوەی هەوڵە خراپ کارانەکانی دوژمنی فەرزی ئامادە کردووە .

ئەرتەشبۆد ڤالێری گراسیمۆف جەختی کردەوە " ستراتیژی بەرگری چالاکانی " کە جگە لە گرینیگی دان بە ناوەڕۆکی بەرگری سەربازی ڕووسیا ، ئەنجام دانی کۆمەڵەیەک ڕێوشوێن بۆ لە کار خستنی پێسگیرانەی هەڕەشەکان بۆ ئەمنییەتی ووڵات لە بەرچاو دەگرێت ، بنەڕەت " ووڵامی ئێمە " ڕیک دەخات .

بەرپرسی دەزگای گشتی ئەرتەش ڕایگەیاند : " ئێمە دەبێ لە پێشەوە بردنی ستراتیژی سەربازی بۆ سەر دوژمن پێشدەستی بکەین و هەنگاوێک لەوان لە پێشتر بین . "

بەم تازەییانە ڕاگەێندرا پێنتاگۆن لە حاڵی پیلان دانانی ستراتیژی نوێیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی شەڕ لە دژی ڕووسیا و چین کە تایبەتمەندی سەرەکی ئەم پیلانە " هێرشی شاراوە و نهێنییە " بۆ ناو دڵی خاکی دوژمن .

ژنڕاڵ دەیڤید گۆڵدفاین ، بەرپرسی دەزگای هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ئەم بابەتەی لە ووتاری خۆی لە دەزگای لێکۆلینەوەی بروکلین لە واشینتۆن دا ڕاگەیاند .

بە ووتەی ئەو ، کاری ڕیکخستنی ستراتیژی نوێ لە وولامدانەوە بە هەڕەشەکانی ڕووسیا و چین دەستی پێکردووە و ڕەوەندی ئەم ستراتیژییە بە بڕی نزیکەی ١٣٥ میلیارد دۆلار نزیکەی یەک ساڵ درێژە دەخایەنێت .

گۆڵد فاین ووتی هەموو ئاستەکانی هێزەکانی چەکداری ئەمریکا لە ستراتیژی نوێدا دەکەونە بەر بەکارهێنان بەڵام شەرکەری ئێف ٣٥ وەکوو دەزگای هەماهەنگی بۆ هێرش کردن نەقشێکی سەرەکی دەبینێت .

Paylas: