TR KU SO
FB X
Cîhan

کووەیت گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق بە داخراوی دەهێڵێتەوە

سارا
Yazar
📅 03 Ağustos 2020 17:34

پەیامی کورد     ...    کووەیت گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق بە داخراوی دەهێڵێتەوە

ووتەبێژی حکوومەتی کووەیت رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا و لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندرووستی، بڕیاردراوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ٣١ ووڵات بەشێوەیەکی زۆر سنووردار بەڕێوەبچێت و گەشتەکان بە داخراوی دەمێننەوە.

تارق مزرەم، ووتەبێژی حکوومەتی کووەیت لە ڕاگەێندراوێکدا رایگەیاند، دەسەڵاتی تەندرووستی ووڵاتەکەیان هۆشداریداوە لە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ ٣١ ووڵات کە خاوەن ڕەوەندێکی زۆر هاووڵاتین لە کووەیت کە مەترسی زیاتربڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەکرێت، لە دیارترینی ئەو ووڵاتانەش بریتین لە هیندستان، پاکستان، میسڕ، فلیپین، چین، ئێران، بڕازیل، ئیتاڵیا و عیراق.

تائێستا لە کوەیت ٦٧ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان کۆی گشتی تووشبوانی کۆرۆنا لە ووڵاتانی عەرەبی بۆ ٩٧٦  هەزار و ٣٢٦ تووشبوو بەرزبوەتەوە و لەو ژمارەیەش ١٧ هەزار و ٧١٦ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، عێراقیش بە تۆمارکردنی چوار هەزار و ٨٦٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا، لەسەر ئاستی ووڵاتانی عەرەبی لە پلەی یەکەمدایە.

 

Paylas: