TR KU SO
FB X
Cîhan

ووردەکارییەک لە پەیوەندی بانکی ناوەندی ئێران و سەیف لەگەڵ قاسم سلێمانی و تێرۆریستەکانی عێراق

سارا
Yazar
📅 25 Temmuz 2018 21:22

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا " وەلی اللە سەیف " بەڕێوبەری بانکی ناوەندی ئێرانی لە لیستی ئابلۆقەکان لە سەرناوی تێرۆریستی جیهانی ناو لێنا .

" وەلی اللە سەیف " بەڕیوبەری بانکی ناوەندی ئێران پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ بانکی " ئەلبلاد الاسلامی " عێراقی هەبوو ، ئەم بانکە یەکێک لە سەرەکیترین بانکەکانی عێراقە کە بەڕیوبەرەکەی یەکێک بە ناوی " ئاراس حەبیب مۆحەمەد کەریم ە .

" سەیف " بەڕێوبەری بانکی ناوەندی ئێران بۆ بووژانەوە و تەئمینی ئابووری سوپای پاسداران بە تایبەتی هێزی قودس بە فەرماندەیی " قاسم سلێمانی " لە عێراق و تەئمینی ئابووری ژێردەستەکان و جاشەکانی و هێنانە سەر کاری کەسانێک لە سەرووی دەوڵەتی عێراق چالاک بووە .

بانکی " ئەلبلاد الاسلامی " عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٦ لە سەر ئەساسی یاسای ئیسلامی " ئاخووندی " دامەزراوە و نزیک بە " ئەحمەد چەلەبی " یەکێک لە کاربەدەستانی ناسراوی لایەنگری ئێرانە لە عێراق .

ئەم بانکە " بانکی ناوەندی ئێران " پارە و پوولەکانی ئێرانی دەگەیاندە میلیشیاکان و بە تایبەت لە کاتی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا چالاک دەبێ بۆ نموونە بەو پوول و پارانەی لە ئێرانەوە ناردراون بۆ ئەم بانکانە توانییان بۆ نووری مالیکی دەنگی زیاتری خەڵک بە دەست بهێنن و بۆجاری دووهەمیش کرایەوە بە سەرۆکوەزیران .

بەرپرسی ئەم بانکە یەکێکە بە ناوی " ئاراس حەبیب مۆحەمەد کەریم " کە یەکێک لە نزیکانی نووری مالیکییە . بەرپرسی فەرمی ئەم سەرمایەیە لە بانکی " ئەلبلاد " کەسێکە بە ناوی " عێسام ئەلئەسەدی "کە بە دەوڵەمەندترین تاجیری عێراق ناوبانگی هەیە .

ئەویش هەروەها یەکێک لە نزیکان و پاڵپشتانی فەرمی " نووری مالیکی " یە و لە هەڵبژاردنەکانی عێراق یارمەتیدەر و تەئمینی ئابووری کاتی هەڵبژاردنەکانی نووری مالیکی لە ئەستۆ گرتووە .

ئەم کەسە لە ژێر ئەمنییەت و پاڵپشتی دەوڵەتە بە شێوەیەک کە زیاتر لە ٢٤ ئەفسەر و سەربازی وەزارەتی ووڵات لەگەڵ چەندین ئۆتۆمبێلی دژە گولە و ئابرامز پشتیوانی و ئەمنییەتی دەپارێزن .

هەموو ئەم کەسانە لەگەڵ " قاسم سلێمانی " پەیوەندییەکی تایبەت و نزیکیان هەبووە .

Paylas: