TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا بۆ یەکەمین جار سەتەلایتی جەوی لە سەر بەستەڵەکی باکوور جێگیر دەکات

سارا
Yazar
📅 25 Aralık 2020 16:38

پەیامی کورد     ...    ڕووسیا بۆ یەکەمین جار سەتەلایتی جەوی لە سەر بەستەڵەکی باکوور جێگیر دەکات

بڕیار وایە بۆ یەکەمین جار لە سەر بەستەڵەکی باکوور فڕینگەلێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ی نوێی ڕووسیا بە ناوی ' سۆڤا " ئەنجام بدرێت کە لە ڕاستیدا سەتەلاتی جەوییە و توانایی هەیە بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لە هەوادا بمێنێتەوە و بۆ ئەنجامدانی کارە گرینگەکانی ئەرتەشی ڕووسیا چالاکی ئەنجام بدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەکی ئاگادار جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ووتی : ژمارەیەک فڕینگەلی نوێترین فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی سۆڤا لە ناوچەی دوورە دەستی باکووری  و بەستەڵەکی لە بەرچاو گیراوە و ئەنجام دەدرێت . ئەم فڕۆکانە بۆ ئەرتەش چالاک و کار ئەنجام دەدەن و ئامانجی سەرەکی یان ڕۆڵەی سیگناڵ گەلی پەیوەندی و شناسایی نووری دەبێت 

ئەم سەرچاوەیە جەتی کردەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نوێیەکە خاوەنی کێشێکی لە ڕادەبەدەر سووکە " تاکوو ١٢ کیلۆگرام " ە و خاوەنی باڵێکی زۆر درێژ بە لاپەڕەیەکی هەتاوی یە . ئەم فڕۆکەیە لە لایەن دوو ماتۆڕی ئێلێکتریکی باڵدارەوە جووڵەی پێدەکرێت .

سەرچاوەکە ووتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نوێیەکەی سۆڤا لە جۆری سەتەلایتی بە ناوبانگ بە جەوی یە . چوونکە دەتوانێ ٥٠ کاتژمێر یا خود زیاتر لە هەوادا بمێنێتەوە و هەروەها لە بەرزایی نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتری دەفڕێت .

بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە سۆڤا جگە لەم تواناییانە توانایی هەیە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەرنامە دارێژێت و بە هۆی کێشی تایبەتییەوە لە جەرەیانی ئاستی ئاسمان دا بێت .

Paylas: