TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا بۆمبی هێشوویی بەکارهێناوە

Navas Jan
Admin
📅 02 Nisan 2022 17:19

پەیامی کورد... ڕووسیا بۆمبی هێشوویی بەکارهێناوە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، ڕووسیا لە هێرشەکانی سەر ئۆکراینادا بۆمبی هێشوویی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە، کە ئەوەش پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕووسیا بۆمبی هێشووی قەدەغەکراوی لە ئۆکراینادا بەکارهێناوە.

ئاشکراشیکردوە، سوپای ڕووسیا چەندین هێرشی هەڕەمەکی کردووەتە سەر هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە و ئەوانەش بە تاوانی جەنگ هەژمار دەکرێن.

پێشتریش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕووسیا بۆمبی هێشوویی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە، لە بەرامبەردا مۆسکۆ بە دەنگۆیەک وەسفی کرد و ڕەتیکردەوە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێشتر داوای لە ڕووسیا کردبوو ڕێگە بە گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری بۆ هاووڵاتییانی گەمارۆدراوی شارەکانی ئۆکراینا بدات و ڕێڕەوی سەلامەت بۆ دەربازکردنیان بکاتەوە

Paylas: