ڕووسیا بەرامبەر بە ڕێکەوتننامەکەی ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل کاردانەوەی نیشاندا
پەیامی کورد ... ڕووسیا بەرامبەر بە ڕێکەوتننامەکەی ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل کاردانەوەی نیشاندا
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە ڕێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەدنییەکانی لەگەل ئیسرائیل ی گرێدراو لەگەڵ چۆنیەتی پێشکەوتنەکانی کاروبارەکانی ناو برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک میخائیل بۆگدانۆف ، چیگری وەزیری کاروباری دەرەوە و نوێنەری تایبەتی سەرۆککۆماری ڕووسیا لەکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا ئەمڕۆ چوارشەممە ووتی : مۆسکۆ ڕێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەل ئیسرائیلی لەگەڵ دەرئەنجامەکەی هەڵدەسەنگێنێت و هیوادارە کە ببێتە هۆی ئاشتی لە ناوچەکەدا .
میخائیل بۆگدانۆف لەمبارەیەوە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند و ووتی : ئەگەر ئەم ڕێکەوتنە ببێتە هۆی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان ، لەوانەش چارەسەری بابەتی فەلەستین کۆتایی پێبێت ، زۆر باشە .
بە ووتەی جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، قسە و بڕیاردان لەمبارەیەوە سەبارەت بەم ڕێکەوتننامەیە بە پێی " چۆنیەتی پێشکەوتنی کارەبارەکانی ئیمکانیەتی دەبێت .