TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنی کەشتییەکانی ناتۆ لە دەریای بارێنتز کاردانەوەی نیشاندا

سارا
Yazar
📅 08 Mayıs 2020 13:49

پەیامی کورد     ...    ڕووسیا بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنی کەشتییەکانی ناتۆ لە دەریای بارێنتز کاردانەوەی نیشاندا 

سێناتۆر ئالێکسی پووشکۆف ئۆپراسیۆنی ناتۆی لە دەریای بارێنتز بێ مانا وەسف کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سێناتۆر ئالێکسی پووشکۆف ئۆپراسیۆنی ناتۆی لە دەریای بارێنتز بێ مانا وەسف کرد . سەرەتای مانگی مەی ٤ کەشتی ناتۆ بە ناوەکانی کەشتی " دۆناڵد کۆک " ، " فرانکلین ڕۆزڤێڵت " ، " پۆرتێر " ، " هێزی دەریایی ئەمریکا و کەشتی " کۆنت " ی ناوگانی  بەریتانیا گەیشتنە ناو ئاوەکانی دەریای بارێنتز تاکوو ئۆپراسیۆنی دەستەبەرکردنی ئەمنییەت ئەنجام بدەن .

پووشکۆف سێناتۆری ڕوسی لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند : چەند مانگ بو ناتۆ لە بێکاری یا نەیدەزانی چی بکات و ئێستا سەرلە نوێ دەست بە کار بووە ! ، کەشتییە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و بەریتانیا گەیشتوونەتە ناو دەریای بارێنتز لەنزیکی سنوورەکانی ڕووسیا .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ووڵاتی نەرویج لە بەشداری کردنی ئەم ئۆپراسیۆنە خۆی بە دوور گرت و ئەوەی بە مەترسی و ناپێویست زانی . لە دۆخی بەربڵاو بوون و گشتگیر بوونی ڤیرووسی کۆرۆنا ، ناتۆ تەنیا بێ مانا بوونی ئۆپراسیۆنەکەی خۆی خستووەتە بەرچاو و گرینگی پێدەدات ."

پێشتر ناوگانی ڕووسیا ڕاێگەیاندبوو کە لە سەر ئۆپراسیۆنەکانی ناتۆ چاودێری تەواوی هەیە .

Paylas: