ڕووسیا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
دوای دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمایی لەلایەن سوپای سوریاوە لە غوتەی خۆرهەڵات بڵاوبوویەوە و دواتر دەنگۆی دەستێوەردانی ئەمریکا لە ناوچەکە بڵاوبوویەوە، ڕوسیا هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە و هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات کە لە ئەگەری دەستێوەردانییاندا لە غوتە، ڕوسیاش کاردانەوەی دەبێت و بەرپەرچیان دەداتەوە.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا بڵاویکردووەتەوە، هاتووە کە :” زانیاریمان هەیە کە بە تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرانبەر خەڵکانی مەدەنی، ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ناوچانە دەکرێت، بەڵام هەندیک ژن و منداڵ لە ناوچەکانی ترەوە براونەتە غوتە و وەک بەرکەوتووی چەکی کیمایی ناسێنراون”.
هەروەها لە ڕونکردنەوەکەدا هاتووە کە لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکادا و زیان گەیاندن بە سوپا و سەربازانی ڕوسیا لە غوتە، ڕوسیا بێ وەڵام نابێت و بەرپەرچیان دەداتەوە.