ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا سەبارەت بە بەرەوڕووبوونەوەی هاوکاتی لە بۆشایی ئاسماندا
پەیامی کورد ... ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا سەبارەت بە بەرەوڕووبوونەوەی هاوکاتی لە بۆشایی ئاسماندا
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەربارەی ڕەقابەتی چەک و بەرەورووبوونەوەی لە بۆشایی ئاسماندا لەگەڵ ئەمریکا هۆشداری دایە ویلایەتەیەکگرتووەکان .
بەرگری بۆشائیگەری " ویلایەتەیەکگرتووەکان هؤشداری دا : بەرەوڕووبوونەوەی چەک لە بۆشایی کاریگەری زۆر تێکدەرانەی لە سەر ئەمنییەتی نێودەوڵەتی و ناسەقامگیری ستراتیژیکی دەبێت .
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : ئێمە داوا لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دەکەین کە مەوزعیێکی بەرپرسیارانە بگرێتەبەر . ئێمە لێرەوە هۆشداری دەدەین کە هەموو هەوڵەکانی پێشووی واشینتۆن بۆ دەستەبەرکردنی باشترینی سەربازی ، هەموو کات لەگەڵ ئاڵۆزی و چەرخەگەلی مەترسیدار لە ڕەقابەتی چەک و تەقەمەنیدا کۆتایی هاتووە .
لە هەمان کاتدا ڕووسیا ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی ووتووێژی لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان دەربارەی کێشە و نیگەرانییەکانی هەردوو لایەن سەبارەت بە چالاکییەکانی بۆشایی ئاسمان جەخت دەکاتەوە
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هەروەها هاتووە : ئێمە دەرفەتێکمان بۆ لابردنی بیگەرانییەکانی هەردوولا لە چوارچێوەی ووتووێژێکی تەواو و بنچینەیی ڕووسی - ئەمریکی سەبارەت بە مەوجێکی بەرفراوان لە بابەتگەلی پەیوەندیدار بە ئەمنییەتی چالاکییەکانی بۆشایی ئاسمان دەبینین ، ڕێکەوتننامەیەک دەربارەی سازماندەیی ئەوە کە لە ڕاستیدا لە ١٦ی جوون بە دەست هاتووە . ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆ باس کردن دەربارەی هەموو کێشەکانی چالاکییەکانی بۆشایی بە بەشداری نوینەرانی ئیدارات و ئەو دامەزراوانەی ئارەزوومەندن بۆ هەردوو لایەن ڕادەگەینین .