Cîhan
ڕووسیا ئەمنییەتی ئاسمانی بۆ تورکیا دەستەبەر ناکات .
پەیامی کورد ... ڕووسیا ئەمنییەتی ئاسمانی بۆ تورکیا دەستەبەر ناکات .
ئۆڵگ ژۆرائۆلیۆف ، بەڕێوبەری ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە ووڵاتی سووریا ڕایگەیاند : ڕووسیا ناتوانێت ئەمنییەتی فرۆکەوانی تورکیا لە سورویا لە دوای داخرانی ئاسمانی ناوچەی ئێدلیب دەستەبەر بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دەریاسالار ئۆڵگ ژۆرائۆلیۆف بەڕێوبەری ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە ووڵاتی سووریا دا ڕایگەیاند : بەرپرسانی سووریا ناچارکران هەوڵێکی لەم شێوەیە بدەن لە دژی دۆخێک کە بە تووندی زیادی کردووە لە ناوچەی ئاسمانی پاریزگای ئێدلیب ئەنجام بدەن .