TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر چەند خاڵێک ڕێک کەوتن

Navas Jan
Admin
📅 29 Mart 2022 22:59

پەیامی کورد... ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر چەند خاڵێک ڕێک کەوتن

ئەمڕۆ قۆناغێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو و هەر دوو لاش لە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی بۆ ئاگربەست نزیک بوونەتەوە، لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن و مۆسکۆ-ش بڕیاریدا هێرشەکانی کەم بکاتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 29 ی ئاداری 2022 ئەلکساندەر فومین، جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، بە هۆکاری ئەوەی دانوستانەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا لە ئیستەنبوڵ لە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی نزیک بوونەتەوە، بەتایبەت دۆخی بێلایەنی ئۆکراینا و داماڵینی لە چەکی ئەتۆمی، بڕیار دراوە ڕێککەوتنەکان بخرێنە بواری جێبەجێ کردنەوە.

باسی لەوەش کرد، بۆیە لە قۆناغی یەکەمدا هێزەکانی ڕووسیا و هێرشە سەربازییەکان بۆسەر شاری کیێڤ و چێرنیهیڤ کەمدەکرێنەوە.

هاوکات ڤلادیمیر مندێسکی، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ڕووسیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، گفتوگۆکانی نێوان هەردولا "بەسود و ئەرێنی" بوون، بۆیە پێشنیازەکانی ئۆکراینا بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دەگەیەنن.

پێشبینی دەکرێت گفتوگۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەرەو ئاستێکی باڵاتر بچێت. بە جۆرێک ئەگەر شاندی دانوستانکاری نێوان هەر دوو وڵات بگەنە ڕەشنووسێکی ئاشتی، کۆبوونەوەی لووتکە لەنێوان سەرۆکی هەر دوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.

Paylas: