ڕووسیا گەشتی وڵاتەکەی لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا قەدەغەکرد
پەیامی کورد... ڕووسیا گەشتی وڵاتەکەی لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا قەدەغەکرد
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لەبەرامبەر سزاکانی لەندەن بۆ سەر وڵاتەکەی، ناوی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ژمارەیەک وەزیری خستە ناو لیستی ئەو کەسانەی کە بۆیان نییە سەردانی ڕووسیا بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو سزایانەی کە بەریتانیا خستوونیەتە سەر ڕووسیا، سزای گەشتکردن خرایە سەر چەند بەرپرسێکی بەریتانی کە گەشتبۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیران و بێن والاس، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەشی تێدایە.
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاویکردووەتەوە، کە هەریەک دۆمنیک ڕاپ، وەزیری دادی بەریتانی و ڕیشی سوناک، وەزیری دارایی و بریتی باتیل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا خراونەتە لیستی ئەو کەسانەی کە بۆیان سەردانی ڕووسیا بکەن.
بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، بەریتانیا ژمارەیەک سزای ئابووری و سیاسی خستە سەر مۆسکۆ، هەروەها گەشتی لە ژمارەیەک بەرپرسی ڕووسیش بۆ تەواوی ئەورووپا قەدەغەکرد کە ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیاشی تێدایە.