Cîhan
ڕووسیا کۆتایی بە مانۆڕە سەربازییەکەی کریمیا هێنا
پەیامی کورد... ڕووسیا کۆتایی بە مانۆڕە سەربازییەکەی کریمیا هێنا
ڕووسیا کۆتایی بە مانۆڕە سەربازییەکانی لە دوورگەی کریمیا هێنا و سەربازەکانی دەکشێنێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، ڕاهێنانە سەربازییەکان لە نیوە دوورگەی کریمیا کۆتاییهاتووە و سەربازەکان دەگەڕێنەوە شوێنەکانی پێشووی خۆیان.
وەزارەتەکە ڕاهێنانەکانی بە تەکتیکی وەسفکردووە، تەلەڤزیۆنی فەرمیی ڕووسیا وێنەی یەکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بڵاو کردووەتەوە کە پردی نێوان نیوە دوورگەی کریمیا و وشکانییەکانی خاکی ڕووسیا تێ دەپەڕێنن.
دوێنێش ڕووسیا کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لەسەر سنوورەکانی ئۆکراینا ڕاگەیاند، هەموو ئەوانە وایکرد دۆخەکە کەمێک هێور بێتەوە و ئەگەرەکانی جەنگ کەمتر ببنەوە.