TR KU SO
FB X
Cîhan

چاووش ئۆغڵۆ : ئەمریکا دەیەوێت ENKS و YPG بکاتە یەک و من ڕێگا بەم کارە نادەم

سارا
Yazar
📅 16 Mayıs 2020 23:56

پەیامی کورد     ...   چاووش ئۆغڵۆ : ئەمریکا دەیەوێت ENKS و YPG بکاتە یەک و من ڕێگا بەم کارە نادەم .

حکوومەتی تورکیا لە دانووستانەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی لە سووریا " ئەنەکەسە" و پارتی یەکیتی دیمۆکراتیک " پەیەدە " ناڕازییە .

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاووش ئۆغلۆ لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە ئە لە سەر دانووستانی نێوان ENKSو PYD ناڕزاییە ، ئەمریکا و ڕووسیا هەوڵ دەدەن ENKS و PYD بە ناوی هێزی سووریای دیمۆکراتیک ی هەسەدە یانیش بە ناوی کوردەکانی سووریا تێکەڵ بە ڕێکەوتننامەی چارەسەری سیاسی بکات

ڕووسیا هەوڵێکی جیددی دەدات یەپەگە تێکەڵ بە ڕێکەوتننامەی چارەسەری سیاسی بکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێ " یەپەگە پێش ئەوەی کە بە تەواوی بکەوێتە بن کۆنترۆڵی ئەمریکا ، ڕووسیا هەوڵێکی جیددی دەدات یەپەگە تێکەڵ بە ڕێکەوتننامەی چارەسەری سیاسی بکات و لە سەر ئەوەش زۆر پێداگربوو .

چاووش ئۆغلۆ لە کاتی ووتەکانی خۆیدا ووتی " ئەمریکا ش ئێستا دەیەوێت ئەنەکەسە و یەپەگە بکات بە یەک . هەر بۆیە لە سەر ئەمە من ڕێگا نادەم لە باکووری سووریا کۆریدۆرێکی تێرۆر درووست بکرێت و بۆنیاد بنرێت نە ڕێگاش دەدەم ڕێکخستنێکی تێرۆری بێتە ئاراوە .

لەم ناوەندەدا فەڕەنسا ش پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم ڕێکەوتنەی ئەمریکا ڕاگەیاندووە .

Paylas: