TR KU SO
FB X
Cîhan

چاووش ئۆغلۆ هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت دەبێ کورد لە ناوچەی ئارام بچێتە دەرەوە !!!

سارا
Yazar
📅 15 Ağustos 2019 18:01

پەیامی کورد    ...     وەزیری دەروەی تورکیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام و دەڵێت " نابێ خاوە خاو بکات و هێزە کوردییەکانی دەبێ لەو ناوچەیە بچنە دەرەوە  " .

مەولوود چاووش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، لەبارەی " رێككەوتنی ناوچەی ئارام لەگەڵ ئەمریكا " هێشتا زۆر بابەت هەیە كە پێویستییان بە ووردەكاری هەیە، بەڵام لەبارەی قوڵایی ناوچەكەوە بەڵێن لە سەرۆكی ئەمریكا وەرگیراوە.
ئەمڕۆ چاوشئۆغڵو لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا سیرالیۆنییەكەی، ڕونیكردەوە، جارێ رێككەوتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا پێویستی بە ووردەكاری زیاتر هەیە.
وتیشی "ئەنقەرە بەڵێنی لە خودی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا وەرگرتوە لەبارەی قووڵایی ناوچەی ئارام، كە 20 میل 32 كیلۆمەتر دەبێت".
وەزیری دەرەوەی توركیا لە قسەكانیدا جەختی لەوەكردەوە، كە پێویستە هێزە كوردییەكان لەو ناوچە ئارامە بچنەدەرەوە، وتیشی "تائێستا واشینتۆن بەردەوامە لەسەر پڕچەككردنی ئەو هێزە كوردیانە لەو ناوچانەدا".
مەولوود چاووش ئۆغڵۆ هۆشداریشیدا بە ئەمریكا، كە نابێت لەبارەی دامەزراندنی ناوچەی ئارام خاوە خاو بكات.

Paylas: