TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتەبێژی حەشدی شەعبی : ئێمە هەموو مۆڵگە و بنکەکانی ئەمریکا لە هەرشوێنێک بێ دەیکەینە ئامانج

سارا
Yazar
📅 05 Ocak 2020 16:57

پەیامی کورد    ...    ووتەبێژی حەشدی شەعبی : ئێمە هەموو مۆڵگە و بنکەکانی ئەمریکا لە هەرشوێنێک بێ دەیکەینە ئامانج 

علی الحسینی ووتەبێژی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ لە ووتارێکدا ڕایگەیاند : ئەمریکا دەبێ بزانێت کە ئێمە لە شەڕیکی گەورە داین لەگەڵ ئەوان .

ئێمە دەمانەوێت هەموو مۆڵگە و بارەگاکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهان بکەینە ئامانج تەنانەت تەل ئەڤیڤ یش ئێمە تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە .

ئێمە ئەمڕۆ چاوەڕێی بڕیاری پەرلەمانی عێراقین سەبارەت بە دەرچوونی سەربازەکانی ئەمریکا ، ئەگەر جگە لەمە بێت ئەوە ئێمە تۆڵەی خۆمان وەردەگرینەوە .

دەیان هەزار کەس ئامادەن و منیش خۆم یەکێک لەو کەسانەم کە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی گەورە لە دژی ئەمریکا لە هەر شوێنێکی دونیا بن .

 

Paylas: