ووتەبێژی هێزەکانی یەپەگە ... سیاسەتی تورکیا لە سووریا هەڵەیە و داواکارییەکای ئەردۆغان جیاوازە لە ناوچەی ئەمن
پەیامی کورد ... ووتەبێژی هێزەکانی یەپەگە وتی: تورکیا سیاسەتێکی هەڵەی لە سووریا پەیڕەو کردووە و ئەو شتەی ئەردۆغان داوای دەکات، جیاوازە لە ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا.
بە پێێ ڕاپۆرتێک لە هاوار نیوز، نوری مەحموود، ووتەبێژی هێزەکانی یەپەگە ڕایگەیاند : تورکیا ووڵاتێکی گرینگە بەڵام ئەو دەسەڵاتەی تێیدا حاکمە پشتیوانی لە تیرۆر دەکات لە ئیخوان الموسلمین ەوە بگرە تاکوو داعش.
ئەو سەبارەت بە پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ووتی:ٚ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پرسێکی ناوخۆیی ئەمریکایە، لەوێش ناکۆکی زۆر سەبارەت بەم بابەتە هەیە، بەڵێ ئەوان دەکشێنەوە بەڵام تاکوو ئێستا هیچ پیلانێک بۆ ئەم کارە نەخراوەتە ڕوو. دوای قسەکای ترامپ تورکیا کەوتە جووڵە کردن بۆ داگیر کردنی ناوچەکە و ئێستاش باسی ناوچەی ئارام دەکەن بەڵام ئەو شتەی ئەردۆغان داوای دەکات، جیاوازە لە ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا.
نوری مەحمود هەوەها ئاماژەی دا: تورکیا دەیەوێت وەک جەرابلۆس و ئێدلیب تیرۆریستەکان لە ناوچەی ئەمن جێگیر بکات، بەڵام ناوچەی ئەمن دەبێت خەڵکی ناوچەکە بپارێزێت و ئەم کارەش بە لایەنێکی سێهەم وەک نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت کە چاودێڕی ناوچەکە بکات.
وتەبێژی هێزەکانی یەپەگە وتی: تورکیا لە مەنبەجیش لە دوای دوو ئامانجە، مەنبەج دەروازەی ستراتیژیکی حەڵەبە. هەر بۆیە تورکیا بە داگیر کردنی مەنبەج لە دوای ئەویە هەم گوشار بۆ دەمیشق بێنێت هەم وڵاتانی زلهێز بە قبوڵ کردنی سیاسەتەکانی ناچار بکات. هەروەها بەم کارە سیستمی بەڕێوەبەری خۆجێی مەنبەجیش لەناو دەبات.