Cîhan
ووتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناسێندرا
پەیامی کورد ... مۆرگێن ئۆرتێگاس کارناسی پێشووی کاروباری ئەمنییەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە وەکوو ووتەبێژی نوێی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ناسێندرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکی تایبەتدا مۆرگێن ئۆرتێگاس ی وەکوو ووتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەم ووڵاتە هەڵبژارد . پۆمپێئۆ لەمبارەوە نووسی : ئەزموونی ئەو وەکوو لێکۆلەرێکی زانیاری و چالاکییەکانی لە بواری سیاسەتی دەرەوە و ئەمنییەتی نەتەەیی ، ئەمریکا بەرەو پێس دەبات .
پۆمپێئۆ لە بەردەوامی دا ووتی : ئە بەرەنگاربوونەوەی ئێمە لە ڕاستای پەیوەندی و بەرگری لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هیدایەت دەکرێت .
بۆ تیمەکەی ئێمە بە خێر هاتی مۆرگێن