TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستی لە کار کشاندەوە

سارا
Yazar
📅 30 Mart 2019 19:49

پەیامی کورد  ...   وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕیب کۆمەلایەتی تویتەر لە دەست لە کار کشانەوەی ووتەبێژی ئەم وەزارەتخانەیە هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، " مایک پۆمپێئۆ " وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەست لە کارکشانەوەی " هیزەر ناوێرت " ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە هەواڵیدا .

پۆمپێئۆ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : من وەکوو وەزیری دەرەوە لە " هیزەر ناوێرت " بۆ کارکردی بالای ئەو لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سوپاسی دەکەم .

وەزیری دەرەوەی ئەمریکە لە بەردەوامی پەیامەکەی دا بە ئاماژەدان بە ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە نووسی ؛ ئەو لەمەوبە دوا یەکێک لە نوێنەرانی باڵای ئەمریکا لە شەورای فوولبرایت دەبێت .

Paylas: