ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ... فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامی دەبێت
پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هەڵمەتی پاڵەپەستۆخستنەسەر کۆماری ئیسلامی بەردەوامە
▫️مورگان ئورتێگاس ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کونفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند : هەڵمەتی پاڵەپەستۆخستنەسەر کۆماری ئیسلامی بەردەوامە.
▫️مورگان هەروەها ووتی : دوناڵد ترامپ و وەزیری دەرەوە، مایک پۆمپئۆ، لەم حەوتەدا گوتوویانە هەرکات بەرپرسانی ڕژێمی ئێران ئامادەی دانووسان بن، ئەوە ئێمەش ئامادەین. ساڵی پێشوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ۱۲ مەرجی بۆ دانوسان ڕاگەیاند. ئەگەر ئەوان ئەم مەرجانە جێبەجێ بکەن، ئێمەش ئامادەی دانوسانین.
▫️ئەمریکا لە حەفتەکانی ڕابردوو ڕایگەیاند، زانیاریگەلێکیان هەیە کە پیشان ئەدا مەترسی هەڕەشەکانی ڕژێمی ئێران جیدیتر لە پێشوویە. هەروەها لیستی گەمارۆخستنەسەر چەندین کۆمپانیای سەر بە سوپای پاسدارانیش لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە ڕادەگێندرێت.