TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە باڵیۆزی بەریتانیا : پێشنیار دەکەم ئەگەر لە مێژووی دوور و درێژی زۆڵم و ستەمی دەوڵەتەکەی بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران بێ ئاگایە ، با خۆی لە قسەگەلێ بێ واتا بەدوور بگرێت

سارا
Yazar
📅 26 Ağustos 2022 12:43
پەیامی کورد   ...  ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە باڵیۆزی بەریتانیا : پێشنیار دەکەم ئەگەر لە مێژووی دوور و درێژی زۆڵم و ستەمی دەوڵەتەکەی بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران بێ ئاگایە ، با خۆی لە قسەگەلێ بێ واتا بەدوور بگرێت

ووڵامی " ناسر کەنعانی " ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە قسەکانی باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران ڕایگەیاند  : پێشنیار دەکەم ئەگەر مێژووی دوور و درێژی زۆڵم و ستەمی دەوڵەتەکەی بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران بێ ئاگایە ، با بە خوێندنەوەی مێژوو ، خۆی لە قسەگەلی بێ واتا و بێ بنەما بەدوور بگرێت

سایمۆن شێرکلیف ، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران لە وواترێکی سەرسووڕهێنەردا بە بێ گرینگیدان بە مێژووی دوور و درێژی زۆڵم و ستەمی دەولەتەکەی بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران ووتی : ڕێز لە بیروڕای نیگەتیڤی خەڵکی ئێران بەرامبەر بە بەریتانیا دەگرین ، بەلام بزانن کە خەڵکی بەریتانیاش هەمان هەستیان بەرامبەر بە ئێران هەیە !

Paylas: