TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا سەردانی تاران دەکات

سارا
Yazar
📅 25 Haziran 2022 14:45
پەیامی کورد   ...  ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا سەردانی تاران دەکات

سەحید خەتیب زادە ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەواڵ لە سەفەری جۆزێپ بۆرڵ نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ئەمنییەتی یەکیتی ئەورووپا بۆ تاران و هەروەها دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوە و هەندێکی دیکە لە بەرپرسانی ئەو ووڵاتە دەدات .

بە ووتەی ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەم سەفەرەدا کە لە چوارچێوەی ڕاگۆڕینەوە و گفتووگۆگەلی ئێستا و داهاتووی نیوان ئێران و یەکیتی ئەورووپا ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دوو لایەنە ، هەندێک بابەتگەلی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها دواهەمین دۆخی گفتووگۆوەکانی چارەسەر کردنی گەمارۆوەکان باس و بیروڕاگۆڕینەوە ئەنجام دەدرێت .

Paylas: