TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشەی ووڵامدانەوەی ووڵاتانی شەورای حاکمی ئەورووپا دەکات

سارا
Yazar
📅 02 Haziran 2022 12:15
پەیامی کورد   ...   ووتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشەی ووڵامدانەوەی ووڵاتانی شەورای حاکمی ئەورووپا دەکات

خەتیبزادە ڕایگەیاند ، بەرامبەر هەر هەنگاوێکی تێکدەرانە لە شەورای حاکمی ئەورووپا وولامی تووند و بەجێ دەدەینەوە .

ووتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڵویستی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند : ڕاپۆرتی نوێی ئاژانس بە هیچ شێوەیەک ڕەنگدانەوەی ڕاستی هەڵسووکەوتی ئێران و ئەم دامەزراوە نێودەولەتییە نییە .

ئەم جۆرە ووتارە و قسە بەپەلە و بە واتای لایەنگریگەلی سیاسی ش کە هاوکاریگەلی تەکنیکی بەرفراوان و سازندەی ئێران لەگەل ئاژانس بە تەواوی لەبەرچاو ناگرێت ، دەستوەردەرانە و بێ بەهایە .

ناوەڕۆک و بەهای ووتاری لەم شێوەیە کە لە ڕاستای ئۆپراسیۆنی ڕەوانی و بەدی هێنانی بواری سەپاندنی فشار لەسەر ئێران لە ئاستانەی دانیشتنگەلی شەورای حاکمی ئاژانس ئەنجام دەدرێن ، بە تەواوی بۆ ئێمە ناسێندراوە .

بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی ئاشتییانەیە و ئێمە بە شێوەی سرووشتی لە بەرامبەر هەر هەنگاوێکی ڕووخێنەر لە شەورای حاکم ووڵامی تووند و بەجێ دەدەینەوە .

Paylas: