پووتین خانە نشین بوو
پەیامی کورد ... پووتین خانە نشین بوو .
ڤلادیمیر پووتین سەرۆکککۆماری ٦٧ ساڵەی ڕووسیا بە هۆی گرتنە بەری ڕێوشوێنی تووندی ئەمنییەتی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا ، خانەنشین بووە و لە ڕێگای دوورەوە کارەکانی ووڵاتەکەی ئەنجام دەدات .
دەوڵەتی ڕووسیا لە هەفتەی ڕابردووەوە هەوڵێکی زۆری بۆ هێشتنەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان داوە لەو ووڵاتەدا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و تەنانەت جەزای قورسی ماڵی و بەندکردنی بۆ ئەو دەستە لە کەسانی ئاسایی و یاسایی و بەرپرسانی دەوڵەتی لە ئەگەری پێشێلکردنی یاسای قەرەنتینە لە بەرچاو گیراوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوێنێ پووتین لە کاتی سەردانی نەخۆشخانەیەک لەگەڵ پزیشکی ئەو نەخۆشخانەیە یەکیان بینیوە کە ئەمڕۆ لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیدا هەواڵی کۆرۆنایی بوونی خۆی ڕاگەیاندووە ئەمە بووەتە هۆکاری نیگەرانی زۆربەی خەڵکی ئەو ووڵاتە لەوەی کە لەوانەیە سەرۆککۆماری ووڵاتەکەیان تووشی ئەو نەخۆشییە بووبێت .