TR KU SO
FB X
Cîhan

پووتین: ئامانجمان داماڵینی ئۆکراینایە لە چەک

Navas Jan
Admin
📅 06 Mart 2022 00:17

پەیامی کورد... پووتین: ئامانجمان داماڵینی ئۆکراینایە لە چەک

ڤلادیمیر پووتین دەڵێت، «سوپای ڕووسیا دەیەوێت ئۆکراینا لە چەک دابماڵێت و چەند پێشنیازێکمان خستووەتە بەردەم ئۆکراینا و چاوەڕێی وەڵام دەکەین».

ئەمڕۆ شەممە ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا بارەگای کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ڕووسیای بە سەرکردەوە ڕایگەیاند، «ئامانجمان داماڵینی ئۆکراینایە لە چەک و دوورخستنەوەیەتی لە ململانێی نازییەکان».

ئاماژەی بەوە کرد، «پێشنیازی دانوستاندنمان خستووەتە بەردەم ئۆکراینا و جێی دەهێڵین بۆ خۆیان».

سەرۆکی ڕووسیا جەختی کردەوە، سوپای ڕووسیا تەواوی ئەو ئامانجانەی پێشتر دیاریکردوون بە دەستیان دەهێنێت، هێزەکانی ئۆکراینا لە دەروازەکاندا ڕێگری لە هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەن ئۆکراینا جێبهڵن.

Paylas: