TR KU SO
FB X
Cîhan

پووتین و پاشای عەرەبستانی سەعوودی دەربارەی واکسەنەکەی ڕووسیا لە دژی کۆرۆنا ووتووێژیان کرد

سارا
Yazar
📅 07 Eylül 2020 21:21

پەیامی کورد     ...     پووتین و پاشای عەرەبستانی سەعوودی دەربارەی واکسەنەکەی ڕووسیا لە دژی کۆرۆنا ووتووێژیان کرد

ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا لەگەڵ سەلمان بن عبدۆلعەزیز ئالی سەعوود ، پاشای عەرەبستانی سەعوودی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان ئەنجامدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سرویسی میدیایی کرێملین ڕاپۆرتیدا ، ڤلاددیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا لەگەڵ سەلمان بن عەبدۆلعەزیز ئالی سەعوود پاشای عەرەبستانی سەعوودی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا ، ڕابەران دەربارەی ئامادەسازی دانیشتنی G20 لە نۆڤەمبەری ئەمساڵ ووتووێژیان کرد .

جێگای ئاماژەدانە کە ئەم ووتووێژە لە سەر داوای لایەنی سەعوودی ئەنجام دراوە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : لەم ووتووێژەدا سەرۆکایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە G20 بابەتی پەیوەندیدار بە ئامادەیی دانیشتنی داهاتووی سەرانی ووڵاتان و دەولەتانی ئەم ئەنجوومەنە لە مانگی نۆڤەمبەر خرایە بەر باس و پێداچوونەوە .

جگە لەمانە هەر دوو لایەن لە جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەکان لە چوارچێوەی ئۆپێک پڵاس خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و دەربارەی هەماهەنگی تەواوی ڕێککەوتن

Paylas: