Cîhan
ووتووێژی تەلەفۆنی زەریف لەگەڵ مەمەدیارۆف : گەمارۆوە زاڵمانەکانی ئەمریکا بەرسەتێکی گرینگ بوو لە بەرەنگاربوونەوەمان لەگەڵ کۆرۆنا
پەیامی کورد ... ووتووێژی تەلەفۆنی زەریف لەگەڵ مەمەدیارۆف : گەمارۆوە زاڵمانەکانی ئەمریکا بەرسەتێکی گرینگ بوو لە بەرەنگاربوونەوەمان لەگەڵ کۆرۆنا
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و المار مەمەدیارۆف هاوتا ئازەربایجانییەکەی
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناوچەکە و لە جیهان دا ووتووێژیان کرد و پێویستی هاوکاری گشتی هەموو ووڵاتان یان بە گرینگ زانی .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەم ووتووێژەدا سەرەڕای سوپاسی هاوکارییە دەوڵەتییەکان و نەتەوەی کۆماری ئازەربایجان گەمارۆوەکانی زاڵمانە و یەکلایەنەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکایان بەربەستێکی گرینگ لە سەر ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی وولاتەکەی لەگەڵ ئەم ڤیرووسە مەترسیدارەدا ناوبرد و ڕایگەیاند ئێران و جیهان ئەم کاتە قورسە تێپەڕدەکەن