ووزە ، گرینگترین دۆسیە لە سەر مێزی ووتووێژەکانی ئەمیری قەتەر و سەرۆککۆماری ئەمریکا
پەیامی کورد ... ووزە ، گرینگترین دۆسیە لە سەر مێزی ووتووێژەکانی ئەمیری قەتەر و سەرۆککۆماری ئەمریکا .
کۆشکی سپی شەوی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لە بەرواری ٣١ی ئەم مانگە میوانداری " تەمیم بن حەمەد ئالی ثانی " ئەمیری قەتەر دەبێت کە ئەو لەم سەفەرەدا لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا دەربارەی بابەتگەلی جۆراوجۆر لەوانەش ئەمنییەتی جیهانی ووزە لە میانەی نیگەرانییەکان لە گەیاندنی گاز بۆ ئەورووپا گفتۆگۆ دەکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمە یەکەمین سەفەری تەمیم بن حەمەد لە لاتی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری جۆ بایدن ە و لە دۆخێکدا ئەنجام دەدرێت کە واشینتۆن لەگەڵ ووڵاتان و کۆمپانیاگەلی وەبەرهێنەری ووزە دەربارەی ڕاگواستنی ووزە بۆ ئەورووپا لە ئەگەری هێرشکردنی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە حاڵی گفتۆگۆ و پێداچوونەوەیە .
هەر لەم پەیوەندییەدا ، سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی : " ئانتۆنیۆ بلینکێن " وەزیری کاروباری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی خۆی کە گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی شلەیە لە جیهان هەژمار دەکرێت
جەین ساکی ووتەبێژی کۆشکی سپی یش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : دانیشتنی ئەمیری قەتەر و سەرۆککۆماری ئەمریکا دەرفەتێک بۆ گفتۆگۆ دەربارەی متمانە و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە بەرهەمهێنان و دەستەبەرکردنی ووزەی جیهانی فەراهەم دەکات .
ساکی ووتی : لە باقی بابەتگەلی جێگای گفتۆگۆکردن ، بەهێزکردنی ئەمنییەت و گەسانەوە لە ووڵاتانی حەوزەی کەنداوی فارس و بە گشتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاس و پاڵپشتی لە خەڵکی ئەفغانستان دەبێت .
واشینتۆن لە بەرامبەر ئەگەری لەشکەرکێشییەکانی ڕووسیا بۆ ئۆکراین نیگەرانە ، بابەتێک کە دەتوانێ ببێتە هۆکاری سەپاندنی گەمارۆوەکانی ئەمریاک و ئەورووپا لە دژی مۆسکۆ و لە بەرامبەردا ، ڕووسیا گەیاندنی گاز بۆ ئەورووپا رادەگرێت ، لە هەمان حاڵدا ڕووسیا هەرجۆرە داڕشتنی بەرنامەی بۆ هێرشکردن بۆ سەر ئۆکراین بە درۆ خستووەتەوە .
سەفەری تەمیم بن حەمەد بۆ واشینتۆن هەروەها بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەل ئەمریکا ئەنجام دەبێت کە لە کاتی میوانداری دەوحە وە لە گفتۆگۆوەکانی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بەهێز بووە