کوردانی ڕۆژئاوا نەخشە ڕێگایەکی ١١ خاڵیان پێشکەشی ڕووسیا و سووریا کرد
پەیامی کورد ... ڕاگەێندرا کە ڕیوەبەری خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان لە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سەرانی ڕووسیا و حکوومەتی سووریادا ، نەخشە ڕێگایەکی ١١ خاڵیان بۆ چارەسەری و ڕێکەوتن پێشکەش کردووە .
بە گوێرەی زانیارییەکان لە میدیاکانی عەرەبی " شەرقۆلئەوسەت " بڵاوی کردووەتەوە ، لە ناو ئەو ١١ خاڵەدا پێناسەکردنی ڕێوەبەری خۆسەرو باشداربوونی هێزەکانی " هەسەدە " بۆ ئەرتەشی سووریا ش هەیە .
ئەو ١١ خاڵەی کە کوردەکان پێشکەشی ڕێوەبەری شام یان کردووە بریتییە لەم خاڵانەی خوارەوە .
١ – شام پایتەختی سووریایەو ووڵاتێکی مرۆڤدۆستی ، یەکگرتوو و سنوورەکانی ئەو ووڵاتە لە شاخەکانی نێودەوڵەتی دا ناسێنراوە .
٢- سەرۆکی هەڵبژاردن بەشار ئەسەد سەرۆکی گشتی ووڵاتی سووریایە .
٣ – سەرچاوە سرووشتییەکان ، پەیوەستە بە هەموو هاووڵاتیان و نەتەوەیە .
٤ – لە سیاسەتی دەرەوە و بڕیاری پلاتفۆرمی نێودەوڵاتی دا ، سیاسەتی دەوڵەتی لە دەستووردا دەستنیشان کراوە ، نیشان دەدرێت .
٥ – بە گوێرەی مافی نەتەوەی یەکگرتوودا " NY " ئاڵای فەرمی کۆماری عەرەبی ووڵاتی سووریا دەستنیشان دەکرێت
٦ – لایەنی کوردی یەکبوونی ئەرتەشی دەوڵەت دەناسێت ، بەڵام بۆ ئەوەی کە " هەسەدە " ش ببێتە ئەندامی ئەم ئەرتەشە دەتوانین ووتوووێژ بکەین .
٧ – بە گۆڕانکاری لە دەستووردا دەبێ دۆخی کۆنترۆڵی زیاد لە پێویست لە ووڵات لابدرێت . یانیش هەر هیچ نەبێت دەستووری ڕیکەوتن درووست ببێت و ڕێفۆرمی یاسای پارتەکان و سەربەخۆبوون ئەنجام بدرێت .
٨ – دەبێ ڕێوەبەری شامی خۆسەری بناسن .
٩ – دەبێ هەموو داواکارییەکان لە سەر جودابوونەوەی گەلی کورد نەمێنێت
١٠ – دەبێ کوردەکان لەگەڵ سریانی و تورکمان ، عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە ، وەکوو پێکهاتەیەکی گرینگی سووریا بناسێنرێت .
١١ – هەرێمی کوردان یش لە ناودا ، وەکوو هەرێمەکانی دیکە ، دەبێ بوودجە بۆ ئەوان دیاری بکرێت