TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەوروپا داواى ٥٥ ملیار دۆلار بۆ هاوکاریکردنى ئۆکرانیا دەکات

Navas Jan
Admin
📅 20 Haziran 2023 21:24

پەیامی کورد... ئەوروپا داواى ٥٥ ملیار دۆلار بۆ هاوکاریکردنى ئۆکرانیا دەکات


وڵاتی بەلجیکا داوای لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کرد بڕی ٥٥ ملیار دۆلار بۆ پشتیوانی ئۆکرانیا لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا دابین بکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەلجیکا داوای کردووە هاوکارییەکانی ئۆکرانیا زیاد بکرێت و لەو بارەیەوە ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، یەدەگی دارایی یەکێتی ئەوروپا رێگە بە پشتگیرییە داراییەکانیان دەدات بۆ ئۆکرانیا.


بەلجیکا لەو پێشنیارەدا ئامانجی، بەهێزکردنی پێگەی دارایی کیێڤ و دابینکردنی خەرجییەکانى ئاوەدانکردنەوەیە بەهۆی شەڕی روسیاوە.



هاوکات بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە بە ئاژانسە جیهانیەکانی راگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیە ٣٣ ملیار یۆرۆ وەک هاوکاری دارایی لەخۆدەگرێت بۆ پڕکردنی خەزێنەی دارایی ئۆکرانیا و رووبەڕووبونەوەی روسیا.


راگەیاندنەکە لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە، لە لەندەن کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ بونیاتنانەوەی ئۆکرانیا ئەنجام دەدرێت.


بەپێی خەمڵاندنەکانی بانکی نێودەوڵەتیش، ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا بڕی زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دۆلاری دەوێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیاوە و لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا یەکێتی ئەوروپا بە بڕی ٣٠ ملیار یۆرۆ هاوکاری دارایی ئۆکرانیای کردووە.


لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ەوە بە فەرمانی ڤلادیمێری پوتین جەنگی دژى ئۆکرانیا هەڵگیرساند و ماوەی نزیکەی ساڵ و نیوێکە بەردەوامە.


ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیاش لە نوێترین لێدوانیدا باسی لەوەکرد، هەرچەندە سوپای وڵاتەکەی کەموکورتی زۆرە بەڵام بەردەوامن لە بە دیهێنانی ئامانجەکەیان لە ئۆکرانیا.


لە بەرامبەردا ئۆکرانیا، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ، هەر بۆیە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ جەخت لە ئەندام بوونی ئەو وڵاتە دەکەنەوە، بە جۆرێک، سکرتێری گشتی ناتۆ، رایگەیاند هاوکاری و پاڵپشتیەکانی ناتۆ بۆ ئۆکرانیا لە مەیدانی جەنگدا جیاوازییەکی گەورە دروست دەکات.

Paylas: