ئەورووپا ڕێگری لە چوونی کۆچبەران دەکات
پەیامی کورد … ئەورووپا ڕێگری لە چوونی کۆچبەران دەکات
له كۆبوونهوهیكدا، وهزیرانی ناوخۆی یەكێتی ئەوروپا رایانگهیاند: تیمێكی شارەزایانی خۆی ڕەوانەی سنووری ئهوه وڵاتانه دهكهن، كه له رێگهی بیلاڕوسیا كۆچبهری نایاسایی روو له ئهورپا دهكهن و، داواش لە كۆمسیۆنی ئەوروپا دەكات پشتیوانیی زیاتری ئەو وڵاتانە بكات.
دوای كۆبوونهوهیهك كه له رێگهی ڤیدیۆ كۆنفرانس ئهنجامدرا، وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئەوروپا ڕایانگەیاند: بۆ هاوكاریكردنی وڵاتانی " لیتوانیا و لاتیڤیا و پۆڵەندا " بەمەبەستی ڕێگری لە كۆچبەران، شارەزایانی دیكە و ئامێری پێشكەوتوو ڕەوانەی ئەو وڵاتانە دەكەن.
وەزیرهكان داوایان لە كۆمسیۆنی ئەوروپا كردووه پشتیوانیی دارایی زیاتری هەرسێ وڵات بكات، سەرەڕای بەهێزكردنی چاودێریی سنوورەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا.
له بهشێكی راگهیاندنهكهشدا هاتووه، وەزیرانی بەشداربوو تاوتوێی كێشەی زیادبوونی ژمارەی كۆچبەرانیان كردووه، كە له سنوورەكانی یەكێتی ئەوروپا لەڕێی بیلاڕوسیاوە دەبڕن.
پێشتر دەسەڵاتدارانی لیتوانیا، لاتیڤیا و پۆڵەندا سكاڵایان كرد، له زیادبوونی ژمارەی كۆچبەرانی نایاسایی، كە بەشێوەیەكی بەرچاو لەسەر سنوورەكانیان لەگەڵ بیلاڕوسیا بەدی دەكرێن.
لهلایهن خۆشییهوه، ئەلكساندەر لۆكاشینكۆ، سەرۆكی بیلاڕوسیا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی ههوڵدهدات رێگری بكات لە گەیشتنی كۆچبەران بۆ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەڕێی خاكی وڵاتەكەیەوە، بهڵام توانا و پارەی پێویستیان نییە، بۆ ڕێگری لە شەپۆلی كۆچبەران، لەسایەی ئەو سزای ئابوورییەكەی یەكێتی ئەوروپا بەسەریدا سەپاندوویەتی.
جێگهی باسه، بەشێكی بەرچاوی ئەو كۆچبەرانە كورد و عێراقین، كە بەم دواییە ئەو ڕێگایە بۆ گەیشتنە وڵاتانی ئەوروپا بەكاردەهێنن.